• تاریخ انتشار : یکشنبه ۲۴ آبان ۱۴۰۵ - ۰:۵۱
  • کد خبر : 6568
  • چاپ خبر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛

لەگەڵ ئێران بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدارێکی کاریگەر و بەرهەمدارم لەگەڵ جەنابی سەرۆک مەسعوود پزشکیان لە ئەنتاڵیا ئەنجامدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی بوکان‌هه‌وال، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەفەری تورکیای کردووە، لەبارەی دیدارەکەی لەگەڵ مەسعوود پزشکیان پۆستێکی بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان ئیدریس بارزانی، کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا گەشتی ئەم وڵاتەی کردووە؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی نۆڤەمبەری ۲۰۲۶ لە پەراوێزی سی و یەکەمین کۆنفرانسی لایەنەکانی کۆنفرانسی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP31) لە ئەنتالیا، لەگەڵ دوکتور مەسعوود پزشکیان، کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری کۆبووەوە.
دوای ئەم دیدارە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “X” پەیامێکی نووسی، دەقەکەی بەم شێوەیەیە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دیدارێکی کاریگەر و بەرهەمدارم لەگەڵ جەنابی سەرۆک مەسعوود پزشکیان لە ئەنتاڵیا ئەنجامدا. لەبارەی دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئێران بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد.
پەیامی جەنابی بارزانی درێژەی دا: لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان جەختمان لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی و هەوڵە هاوبەشەکان کردەوە، هەروەها بڕیارمان دابوو کە دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی یەکتر و هاوکاری باشترین چارەسەر دەبێت بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری هەمیشەیی.

لینک کوتاه

برچسب ها

ناموجود
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

یازده − سه =