• تاریخ انتشار : شنبه ۱۶ آبان ۱۴۰۵ - ۲۳:۵۰
  • کد خبر : 6485
  • چاپ خبر
بوکان‌هه‌وال به‌دواداچوون ده‌کات؛

گەلۆ ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی کوردستان بۆ هەمیشە فت ؟

یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بنەماڵەی تاڵەبانی بڕیاری کشانەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەدواداچوون بۆ پێکهێنانی هەرێمێکی سەربەخۆی فیدراڵی کە سەنتەری شاری سلێمانی بێت، بڕیارێک کە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، دەتوانێت کۆتایی بە دوو دەیە ئیدارەی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستانی عێراق بهێنێت.

ئاژانسی هەواڵی بوکان‌هه‌وال، بەشی نێودەوڵەتی: یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بنەماڵەی تاڵەبانی بڕیاری کشانەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەدواداچوون بۆ پێکهێنانی هەرێمێکی سەربەخۆی فیدراڵی کە سەنتەری شاری سلێمانی بێت، بڕیارێک کە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، دەتوانێت کۆتایی بە دوو دەیە ئیدارەی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستانی عێراق بهێنێت و ناکۆکی لەمێژینەی نێوان دوو لایەنە سەرەکییەکەی کوردستانی عێراق پاڵ بنێت بۆ قۆناغێکی نوێ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی نەشناڵ کانتێکست ، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سلێمانی ڕایگەیاند، سەرکردایەتی یەکێتی لە 5ی ئەم مانگەدا بڕیاری کشانەوەی لە کابینەی هەرێم و بەدواداچوون بۆ پێکهێنانی هەرێمێکی فیدراڵی جیای داوە. ئەو بڕیارە لەکاتێکدایە ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دیموکراتی کوردستان دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە بنبەست لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسیدار.

ئەم پێشهاتە دەتوانێ خاڵی وەرچەرخان بێت لە پێکهاتەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا، کە لانیکەم بەشێوەیەکی فەرمی وەک یەکەیەکی فیدراڵی لە چوارچێوەی عێراقدا لە ساڵی 2006ەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام بە کردەوە هێشتا دوو ناوەندی دەسەڵاتی سیاسی و ئەمنی و ئیداری هەیە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ۲۰۲۴، یەکەم هەڵبژاردن بوو لە دوای ساڵی 2018ەوە و چاوەڕوان دەکرا ڕێگە خۆش بکات بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان لایەنە سەرەکییەکان.

بەڵام دوای زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنەکاندا، ناکۆکی لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات و پشکی حزبەکان لە حکومەت و پێکهاتەی ئیدارەی هەرێم بەردەوامە و دوو لایەنە سەرەکییەکە نەیانتوانیوە لەسەر پێکهێنانی کابینەی حکومەت بگەنە ڕێککەوتن.

دوایین پەرەسەندنی گرژییەکان دوای ئەوە هات کە پارتی دیموکراتی کوردستان تاکلایەنە هەنگاوی بۆ کۆکردنەوەی پەرلەمانی هەرێم گرتەبەر. پەرلەمانی کوردستان لە یەکەم دانیشتنی ۲ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴ەوە بە شێوەیەکی مەجازی ناچالاک بووە و ناکۆکی سیاسی وایکردووە کە بە شێوەیەکی کاریگەر دەست بە کارەکانی بکات.

پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی بنەماڵەی بارزانی توانی لە دانیشتنێکی ئەم دواییەدا نیسابی ۵۱ کورسی لە کۆی ۱۰۰ کورسی پەرلەمان مسۆگەر بکات بە ڕاکێشانی پشتیوانی ژمارەیەک نوێنەری لایەنە ڕکابەرەکان. ئەم هەنگاوە سەرەڕای ئەوەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بە فەرمی بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد. ئێستا حیزبی دێموکرات بە نیازە بە بێ بەشداریی یەکێتی لە پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێ بەردەوام بێت، هەنگاوێک کە بە مانای دوورخستنەوەی یەکێک لە دوو پارتە سەرەکییەکەی هەرێم لە پێکهاتەی جێبەجێکاری هاوبەشە کە لە ساڵی ۲۰۰۶ەوە لە ئارادایە.

یەکێتی ئەم هەنگاوهی به درێژەی پڕۆسە قۆڕخ کردنی دەسەڵات له دەستی پارتی دیموکرات و تێکدانی ڕێککەتنه سیاسییەکانی نێوان هەر دوو حزب دەزانێت.

لە دڵی ئەم ناکۆکییانەدا شێوازی حوکمڕانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەسایەتییەکی سەرەکی پارتی دیموکرات هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، مەسرور بارزانی لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی داوە دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێم لە پێکهاتەیەکی ناوەندیتر و بە ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆتر بۆ خۆی بەڕێوەببات؛ ڕێبازێک کە لەگەڵ میکانیزمی تەقلیدی دابەشکردنی دەسەڵات لە نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتیدا کەوتۆتە ناکۆکی.

کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە پێکهاتەی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتاوە لەسەر بنەمای دابەشکردنی جوگرافیای دەسەڵات لە نێوان ئەو دوو حزبەدا لە قاڵب دراوە. پارتی دیموکراتی کوردستان کاریگەری و کۆنتڕۆڵی زیاتری لە دەڤەری هەولێر و دهۆک هەیە، لە کاتێکدا یەکێتی لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە بە دیفاکتۆ کۆنترۆڵی سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی دەوروبەری پاراستووە. ئەم دابەشکردنی دەسەڵاتە ڕەگ و ڕیشەی لە شەڕی ناوخۆی کوردستان لە ساڵانی نەوەدەکاندا هەیە؛ شەڕێک کە دواجار بووە هۆی پێکهێنانی دوو حکومەت و دوو ئیدارەی جیاواز لە ناوچەکانی ژێر کاریگەری ئەو دوو حیزبە.

هەرچەندە ئەو دوو حزبە لە ساڵی ۲۰۰۶ ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنی پێکهاتە حکومییەکانیان بۆ یەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەم یەکگرتنە لە زۆر بواردا پراکتیکی نەبوو. ئەو دوو لایەنە بەردەوام بوون لە پاراستنی پێکهاتەی ئەمنی و خزمەتگوزاری هەواڵگری و تۆڕی کارگێڕی جیاواز لە ناوچەکانی ژێر کاریگەری خۆیان. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کردەوە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نێوان دوو ناوەندی ڕکابەری دەسەڵات بەڕێوەچووە نەک لەسەر پێکهاتەیەکی تەواو یەکگرتوو و سەربەخۆی حزبی.

ئەم دۆخە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا چەندین جار ناکۆکی سیاسی لێکەوتەوە. هەرکاتێک یەکێک لەو دوو لایەنە هەوڵی بەدەستهێنانی دەسەڵاتی زیاتری داوە لە حکومەتی هەرێمدا، دیسان پرسی دابەشکردنی دەسەڵات و سنووری هەژموونی لایەنی بەرامبەر هاتۆتە ئاراوە. لەم جۆرە هەلومەرجەدا، ئەو ناوەندگەراییەی کە حیزبی دێموکرات خوازیارە، لەگەڵ واقیعی ناوچەکەدا، واتە بوونی دوو ئیدارەی سیاسی و ئەمنی، بەریەککەوتنی هەبووە.

ئەگەری بڕیاری یەکێتی بۆ پێکهێنانی هەرێمێکی فیدراڵی سەربەخۆ کە سەنتەری شاری سلێمانی بێت، لە ڕاستیدا هەوڵێکە بۆ گۆڕینی ئەم دابەشکردنە نافەرمییەی دەسەڵات بۆ پێکهاتەیەکی یاسایی و سیاسی نوێ. ئەگەر ئەم پلانە بەدیهات، دەکرا ناوچەکانی زۆنی سەوز لە چوارچێوەی هەرێمێکی فیدراڵی جیا و بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق بەڕێوەببرێن، لەبری بەشداریکردن لە حکومەتی یەکگرتووی هەرێمی کوردستان.

دەستووری عێراق ئەگەری پێکهێنانی پێکهاتەیەکی لەو شێوەیە پێشبینی دەکات. بەگوێرەی ماددەی 119ی دەستوور، پارێزگایەک یان چەند پارێزگایەکی عێراق لەڕێگەی ڕیفراندۆمەوە دەتوانن ببنە هەرێمێکی فیدراڵی. داواکاری پێکهێنانی هەرێمی فیدراڵی دەبێت یان یەک لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای پەیوەندیدار پێشکەش بکرێت یان لانی کەم لەسەدا ۱۰ی دەنگدەرانی تۆمارکراوی ئەو پارێزگایە پشتگیری بکەن.

هەروەها یاسای عێراقی ساڵی ۲۰۰۸ سەبارەت بە میکانیزمی جێبەجێکردنی پێکهێنانی هەرێمە فیدراڵیەکان قۆناغەکانی ئەم پرۆسەیە دیاری دەکات. به پێی ئه م یاسایه ئه گه ڕ داواکه له لایه ن ده نگده ڕانه وه کرابێت، ده بێت سه ڕه تا به پاڵپشتی له سه دا دووی ده نگده ڕانی تۆمارکراو، داواکاری پێشکه ش بکرێت، پاشان پرۆسه ی کۆکردنه وه و تۆمارکردنی واژۆ بۆ گه یشتن به ئاستی له سه دا ۱۰ ده ستپێده کات. دوای پێداچوونەوە و پەسەندکردنی واژۆکان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داواکارییەکە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی دەکات بۆ دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.

بۆیە بەدیهێنانی پلانی یەکێتی تەنها بە ڕاگەیاندنی کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم یان ڕێککەوتنی ناوخۆیی حزبەکە سنوردار نییە، بەڵکوو پێویستی بە تێپەڕین بە ڕێکارە یاساییەکان و بەدەستهێنانی پشتیوانی پێویست لە ناوچە مەبەستدارەکاندا هەیە. هەروەها پێکهێنانی هەرێمێکی نوێی فیدراڵی بە مانای کشانەوەی لە هەیکەلی فیدراڵی عێراق نابێت، بەڵکو دەکرێت ببێتە هۆی دروستبوونی یەکەیەکی نوێی فیدراڵی لە چوارچێوەی سیستمی سیاسی عێراقدا.

بەڵام گرنگی بڕیارەکەی یەکێتی لە ناکۆکییەکانی ئێستا لەسەر پێکهێنانی کابینەکە تێدەپەڕێت. مەسەلەی سەرەکی ئەوەیە کە ئایا هەردوو حزبی سەرەکی کوردستانی عێراق دەتوانن وەک یەک حکومەتی هەرێمی بەردەوام بن لە کارکردن یان جیاوازیی پێکهاتەیی و کێبڕکێ لەسەر دەسەڵات بەرەو جیابوونەوەیەکی فەرمی دەیانبات.

هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا دوو ناوەندی ڕکابەریی دەسەڵاتی هەبووە، دۆخێک کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی ساڵانی نەوەدەکانەوە دروست بووە، هەروەها ڕێککەوتنی ساڵی ۲۰۰۶ کە نەیتوانیوە بەتەواوی دامودەزگا سیاسی و ئەمنی و ئیدارییەکانی هەردوولا یەکبخات. ئێستا هەنگاوی پارتی دیموکرات بۆ پێکهێنانی کابینەیەک بەبێ یەکێتی و بڕیاری ئەگەری بۆ بەدواداچوونی هەرێمێکی فیدراڵی سەربەخۆ دەتوانێت هەمان ئەو دابەشکردنە مێژووییەی دەسەڵات لە کایەی نافەرمی دەربهێنێت و ڕەهەندی یاسایی و خاکی پێبدات.

ئەگەر ئەم پلانە پێشبخرێت، ئەزموونی دوو دەیەی ئیدارەی یەکگرتووی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی تەحەدای بنەڕەتی دەبێتەوە. هەر لەسەرەتاوە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی دوو لایەنی ڕکابەر بوو، ئێستا وا دیارە ناکۆکی لەسەر شێوازی دابەشکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی جددی گومانی لەسەر بەردەوامییەکەی دروست کردووە.

لینک کوتاه

برچسب ها

ناموجود
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

هجده + دو =