- تاریخ انتشار : یکشنبه ۳ آبان ۱۴۰۵ - ۰:۱۵
- کد خبر : 6307 چاپ خبر
گواستنەوەی گرووپە کوردە دژبەرەکانی ئێران بۆ ناوەڕاستی عێراق
ئاژانسی هەواڵی بوکانههوال، بەشی نێودەوڵەتی: دوابەدوای پێداگری ئێران لەسەر داماڵینی چەک و چارەسەری ڕیشەیی بوونی گرووپە چەکدارە کوردییە دژبەرەکانی لە باکووری عێراق، بزووتنەوە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتی “چوارچێوەی هەماهەنگی”، خەریکی لێکۆڵینەوەن لە پلانێک بۆ گواستنەوەی تەواوەتی گرووپە کوردییەکانی دژبەری ئێران و بنەماڵەکانیان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، بە تایبەت شاری “ئەلسەماوە”،
ئاژانسی هەواڵی بوکانههوال، بەشی نێودەوڵەتی: دوابەدوای پێداگری ئێران لەسەر داماڵینی چەک و چارەسەری ڕیشەیی بوونی گرووپە چەکدارە کوردییە دژبەرەکانی لە باکووری عێراق، بزووتنەوە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتی “چوارچێوەی هەماهەنگی”، خەریکی لێکۆڵینەوەن لە پلانێک بۆ گواستنەوەی تەواوەتی گرووپە کوردییەکانی دژبەری ئێران و بنەماڵەکانیان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، بە تایبەت شاری “ئەلسەماوە”، لە ژێر چاودێری حکومەتی فیدراڵی.
سەرچاوە سیاسییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە سیناریۆی نیشتەجێ کردنی گۆشەگیرانەی گرووپە کوردییەکانی دژبەری ئێران لە پارێزگای ئەلموسەننای عێراق کە بە سەرپەرشتی حکوومەتی ناوەندی بەغدا جێبەجێ دەکرێت بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی بنکە سنوورییەکانی ئەو گرووپانە بە شێوەیەکی هەمیشەیی و هاوشێوەی مۆدێلی گواستنەوە و لەخۆگرتنی گرووپی مونافقین لە کەمپی ڕەفحە.
بەوتەی ئەلئەخبار، لەگەڵ زیادبوونی هەماهەنگی ئەمنی نێوان تاران و بەغدا بۆ پاککردنەوەی خاڵە سنوورییەکان، پلانی جێبەجێکردن بۆ داماڵینی چەک بەتەواوی و گواستنەوەی گرووپە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، لەوانەش پارێزگای ئەلموسەننا، کەوتۆتە قۆناغی کۆتایی.
ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای کشانەوەی سەرەتایی گرووپە چەکدارەکان لە کەرتی سنووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، تاران پێداگری لەسەر وێرانکردنی تەواوەتی بنکەکان و کشانەوەی ئەو هێزانە دەکات، ئەمەش وایکردووە لایەنە عێراقییەکان سیناریۆی نیشتەجێبوون لە ژێر دەسەڵاتی خۆیان لە باشووری عێراق لەبەرچاو بگرن.
دۆخی سنوورەکانی عێراق و ئێران بەرەو خاڵی وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە دەڕوات لە دۆسیەیەکدا کە بۆ دەیان ساڵە لایەنە شەڕکەرەکان لەگەڵ تاران وەک کەلێنێکی ئەمنی بەکاریان دەهێنن.
ئەو سەرچاوەیە نووسیویەتی: لە چوارچێوەی زیادکردنی هەماهەنگی ئەمنی نێوان بەغدا و تاران بۆ پاراستنی سنوورە هاوبەشەکان و لەناوبردنی بنکەی چەکدارەکان بەتایبەت دژبەری کوردی ئێران کە چیاکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بە پەناگەیەکی ئارام بۆ خۆیان، هەنگاوەکانی جێبەجێکردن کە دەرئەنجامی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان هەردوو وڵاتە خێراتر دەبێت.
محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕێککەوتنی هەردوولا لەسەر “کشانەوەی دژبەرانی کورد و تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق یان ڕادەستکردنەوەیان بە ئێران”ی وەک بژاردەی کۆتایی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی ئاسایشی عێراق بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق.
ئەم ڕاگەیاندنە ڕەنگدانەوەی پێداگری ئێرانە لەسەر کۆتایی هێنان بە دۆخێک کە گرووپە کوردییەکانی دژبەری تاران بە پشتیوانی و پاڵپشتی ئەمریکا و ئیسرائیل بەکاریان هێناوە بۆ جێبەجێکردنی “کردەوەی تێکدەرانە و هەوڵدان بۆ دروستکردنی ناسەقامگیری.
شرۆڤەکارانی کورد پێیان وایە کە پێشهاتەکانی ئێستا ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی تێگەیشتنە لەلایەن دەسەڵاتداران لە بەغدا و هەولێر سەبارەت بە پێویستی وازهێنان لە تاکتیکە کۆنەکان و وەڵامدانەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تاران، بەتایبەتی دوای ئەوەی بارەگای ئەو گرووپانە بوونە بارگرانییەکی ڕاستەوخۆی ئەمنی و سیاسی و تێچووی سیاسی کە هەڕەشە لە سەقامگیری خودی ناوچەکە دەکات.
لەم پێوەندییەدا، ئیبراهیم ئەلئەمدانی، شرۆڤەکار و چالاکی سیاسی لە کاروباری کورد، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلئەخبار ڕایگەیاند: هەنگاونان بەرەو دوورکەوتنەوە لە چەکدارانی کوردی دژبەری ئێران، پابەندبوونێکی ڕاستەقینەیە کە بە داتای مەیدانی و ڕێککەوتنە ئەمنییەکانی پێشووی نێوان بەغدا و تاران سەپێنراوە، و لە پێشهاتە مەیدانییەکان و گوشارەکانی سەر ناوچەکە جیا ناکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بوونی ئەو گرووپانە بارگرانییەکی ئەمنی و سیاسیی بەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستاندا سەپاندووە، بەتایبەتی دوای هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پێگەکانیان و هۆشدارییە پتەوەکانی ئێران لە دوای ئەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە: هەرێم هەوڵ دەدات خاکی نەبێتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان ئێران و دژبەرانیی کورد. لەم ڕوانگەیەوە دەتوانرێت لێدوانەکانی باڵیۆزی ئێران وەک هەوڵێک بۆ جەختکردنەوە لەو پابەندبوونە ئەمنییانە سەیر بکرێت کە تاران لایەنی عێراقی بە بەرپرسیار دەزانێت.
لە بەرامبەر پێداگری ئێران لەسەر چارەسەری ڕیشەیی بۆ بوونی ئەو گرووپانە و چەکداماڵینی تەواویان، سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەکان ئاشکرایان کرد: ڕەوتە سیاسییە سەرەکییەکانی عێراق، بە تایبەت “چوارچێوەی هەماهەنگی”، پێشنیاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەمیشەیی ئەم ناوەندە قەیراناوییە لە باکوور تاوتوێ دەکەن.
ئەو سەرچاوەیە نووسیویەتی: دیارترین پێشنیار بریتییە لە گواستنەوەی گرووپە کوردییەکانی دژبەری ئێران و بنەماڵەکانیان لە بنکەکانی ئێستایان لە هەولێر و سلێمانی و کۆی سەنجاق بۆ ناوەڕاست یان باشووری عێراق. پارێزگای ئەلموسەننا و بە تایبەتی شاری ئەلسەماوە بە یەکێک لە گرنگترین ناوچەکان دادەنرێت کە پێشنیار کراوە بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی نیشتەجێبوونی دابڕاو لەژێر چاودێری حکومەتی فیدراڵیدا، لەکاتێکدا ئەم مۆدێلە هاوشێوەی ئەزموونە سەرکەوتووەکانی ڕابردووە لە گروپە کانی وەک مونافقین جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئەم بژاردەیە لەگەڵ دیدگای ستراتیجی تاران یەکدەگرێتەوە، چونکە گروپە چەکدارە کوردەکان لەو جوگرافیا شاخاوییە بێبەش دەکات کە کارئاسانی بۆ دزەکردن و ئۆپەراسیۆنی قاچاخچێتی دەکات، هەروەها ڕێگە خۆشدەکات یان بۆ ڕێکخستنەوەی پێگەی گرووپەکانیان لە ڕێگەی “کۆمسیاری باڵای پەنابەران” و ڕەوانەکردنیان بۆ وڵاتێکی سێیەم، یان ناچاریان دەکات بۆ هەمیشەیی کۆتایی بە چالاکییە چەکدارییەکانیان بهێنن.
لینک کوتاه
برچسب ها
- نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
- نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
- نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰