• تاریخ انتشار : جمعه ۲۴ مهر ۱۴۰۵ - ۲۲:۲۳
  • کد خبر : 6224
  • چاپ خبر
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی:

ڕێبەری ئێران داوای کرد گرینگی زیاتر بە پەرەستاران بدرێت

ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیاێکدا ڕۆڵی ژن و کچانی زەینەبیی ئێرانی ئیسلامی لە ماوەی ئەرکی بێهاوتای نەتەوەی ئێران بە سەرسوڕهێنەرانە ناوبرد.

 ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی حەزرەتی زەینەب (درودی خوای لەسەر بێت) و ڕۆژی پەرستاران، ڕۆڵی ژن و کچانی زەینەبیی ئێرانی ئیسلامی لە ماوەی ئەرکی بێهاوتای نەتەوەی ئێران بە سەرسوڕهێنەرانە ناوبرد.

ڕێبەری بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی بووژانەرانە و ئومێدبەخشی پەرستاران و کاریگەرییە گرنگەکانیان لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی و ئاسایشی کۆمەڵگا، پێشنیاری کرد کە بەرپرسانی تەندروستی گرنگییەکی تایبەت بە کۆمەڵگەی پەرستاری بدەن.
مێژووی شۆڕش و بزووتنەوەی ئیسلامی لە سەرەتاوە پڕ بووە لە دیمەنی ئامادەبوونی ژنان و کچانی زەینەبی ئێران.

جەختیشیان کرد ئەمەش لە سەردەمی ئەرکی بێهاوتای میللەتدا کە لە بەرگری پیرۆزی سێیەمدا ڕوویدا، چلۆنایەتی و چەندایەتییەکی سەرسوڕهێنەری بەدەستهێنا. ئێستا ژنانی زەینەبی ئێرانی ئیسلامی، بە ئامادەبوونی بەهێزی خۆیان لە بوارە جۆراوجۆرەکان، بە تایبەت گۆڕەپانەکانی ناو شار و گوندەکان، پێشەنگەکانی ڕوونکردنەوە و بەرخۆدانی کردەیی لە پشت هێڵە سەختەکانی شەڕن؛ بە شێوەیەک کە ستەمکارانی ئەو سەردەمە کە هەمیشە دەیانەوێت ڕەنج و چەوساندنەوەی ئەم میللەتە ببینن، توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هێزە بەرفراوانە لە خۆیاندا نابینن.
ئەوەشیان وت: لە سەردەمێکدا کە تۆڕی خراپەکاری ئیستکباری خۆی لە هیچ هەوڵێک بۆ سەپاندنی هەموو جۆرە ستەم و تاوانێک بەسەر گەلانی ئازاد و خۆڕاگر و بە تایبەت نەتەوەی ئێران بەدوور ناگرێت و هەوڵ دەدات ئازار بەسەر نەتەوەی گەورەی ئێراندا بسەپێنێت، لەوانەش بە دروستکردنی هەموو جۆرە سنووردارکردنێکی پەیوەست بە بابەتە پزیشکی و دەرمانسازییەکان، گرنگیدان بە پەرستاران، بەهێزکردنی کۆمەڵگەی پەرستاران، پاراستن و پێشخستنی زانست و لێهاتوویی و توانایی و کەرامەتی پەرستاران بەتایبەت ئەوانەی خۆیان تەرخان کردووە بۆ هەوڵدان لە دامەزراوە دەوڵەتییەکان، کاریگەرییەکی گرنگی هەیە لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی و ئاسایشی کۆمەڵگا. بۆیە چاوەڕوان دەکرێت بەرپرسانی تەندروستی، هاوتەریب لەگەڵ ئەرکەکانان، ئەم بابەتە گرنگانە بە یەکەمایەتی بزانن.

 

لینک کوتاه

برچسب ها

ناموجود
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

ده + 13 =