• تاریخ انتشار : جمعه ۱۷ مهر ۱۴۰۵ - ۹:۵۰
  • کد خبر : 6128
  • چاپ خبر
ڕێبەری باڵای ئێران:

پەیامی گرینگی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ هێزەکانی پۆلیس

ڕێبەری باڵای ئێران ڕایانگەیاند:لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی هەفتەی هێزی پۆلیس(فەراجا) بڵاویان کردووەتەوە، دەڵێن: ڕۆڵی بەرچاوی فەراجا لە ئاستە جیاوازەکاندا، لە ڕیزەکانی فەرماندەیی و ستادییەوە تا کلانتەری و بنکەکان، بۆ دابینکردنی ئەمنییەت لە ساڵانی ڕابردوودا زیاتر بەرجەستە بووە و نیشانەکانی ئەم کاریگەرییە

ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لەو پەیامەدا وتیان: ئەمنییەت، یەکێک لە گرنگترین نیعمەتە ئیلاهییەکانە و دابینکردنی لە ناوچە جیاوازەکانی ئێرانی ئازیزدا، لە شارە گەورەکانەوە تا بچووکترین یەکە نیشتەجێیەکان لە گوند و گەڕەکەکان، لە سنوورپارێزییە سەختەکان لە دۆخی دژواری کەشوهەوا و دۆخە جۆراوجۆرەکانی کوێستانەکان تا دەریاکان، لە دەشت و دارستانەکانەوە تا ناوەندیترین خاڵەکانی وڵات، قەرزداری ئازایەتی و بوێریی هێزە فیداکار و زەحمەتکێشەکانی فەراجایە وەک یەکێک لە ئەستوونە پتەوەکانی ئەمنییەتی وڵات.

ڕۆڵی بەرچاوی فەراجا لە ئاستە جیاوازەکاندا، لە ڕیزەکانی فەرماندەیی و ستادییەوە تا کلانتەری و بنکەکان، بۆ دابینکردنی ئەمنییەت لە ساڵانی ڕابردوودا زیاتر بەرجەستە بووە و نیشانەکانی ئەم کاریگەرییە لە شەڕە سەپێنراوەکانی دووەم و سێیەمدا ئاشکراتر بوون.

سەرنج و سووربوونی دوژمنی تاوانباری ئەمریکایی ـ زایۆنی لەسەر گورز وەشاندن لە ڕیزە جیاوازەکانی فەراجا، لە بەرزترین ئاستەکانەوە تا سەرپەنجەکانی، گرنگیی ئەم دەزگایەی زیاتر لە جاران دەرخست. بەڵام ئەم هەوڵە سەرشۆڕانەیە و گورزە پیسەکانی بۆ سەر ئەستوونەکانی نەزم و ئەمنییەتی کۆمەڵگە، کە هیچ هاوشێوەیەکی لە مێژوودا نییە، نەبووە هۆی ئەوەی هێزە ئازاکانی فەراجا تەنیا موویەک لە ئەرکەکەیان پاشەکشە بکەن و تەنانەت لە شەقام و ئۆتۆمبێلەکاندا، هەمان ڕۆڵ و ئەرکەکانیان کە لە شوێن و بنکەکانی خۆیاندا دەیانکرد، بە ئەنجامیان گەیاند.

لینک کوتاه

برچسب ها

ناموجود
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

شانزده − شانزده =